لە چۆمان رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
ھەژاد محەمەد قەسیم بەرێوبەری گواستنەوە و گەیاندنی چۆمان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەم ئێوارەیە لە سەر ڕێگای نێوان چۆمان سۆران ئۆتومبێلێک لە جۆری تاکسی کە لە ھێلی نێوان سۆران حاجی ئۆمەران کاری گواستنەوەی سەرنشین دەکات لە نزیک گۆندی پاشکۆک کەوتە نێو رووباری چۆمان.
ھەژار محمەد قەسیم گووتی: لە ئەنجامی ئەو رووداوە دڵتەزێنەدا شۆفێری تاکسیەکە و سێ لە سەرنشینانی گیانیان لە دەست داوە و سەر نشینێکی تر بە سەختی بڕیندار بووە.
