شەڕ له خورماتوو ههڵگیرسایەوە
بەرێوبەری ئاسایشی خورماتوو راید(فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ رێککەوتنێک بۆ راگرتنی شەر ئەنجام درا، كهچی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان کورد و حەشدی شەعبیدا دەستی پێکردەوە و، تاوەکو ئێستایش بەردەوامە.
راید(فارووق ئەحمەد) گوتیشی، شەڕ بەردەوامە و، بەپێی زانیارییەکان برینداریش ھەیە، بەڵام بەھۆی بەردەوامیی شەڕهوه نازانرێت ژمارەیان چەندە.
