هادی عه‌لی لە خۆکاندیدکردن كشایه‌وه‌و پشتیوانی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌كات
هادی عه‌لی كه تا ساڵی 2010 له‌ناو یه‌كگرتوودا پۆستی باڵای هه‌بوو كه دواترینیان به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بوو، به‌نیاز بوو له‌كۆنگره‌ی حه‌وتی یه‌كگرتوودا كه بڕیاره 26 ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت خۆی كاندید بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، ئێستا بڕیاریداوه بكشێته‌وه.
هادی عه‌لی راگه‌یاند "كشاومه‌ته‌وه‌و به‌هیچ جۆرێك خۆم بۆ پۆستی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو كاندید ناكه‌م و پشتیوانی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌كه‌م له‌كۆنگره‌داو ده‌نگیش به‌و ده‌ده‌م".
وتیشی "دوێنێ له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین دانیشتووم و قسه‌مان كردووه، ئه‌و خۆی یه‌كلایكردووه‌ته‌وه له‌كۆنگره‌دا خۆی كاندیدبكات، بۆیه به‌پێویستم نه‌زانی خۆم كاندیدبكه‌م، به‌ڵكو هاوكاری مامۆستا ده‌كه‌م".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین كه له‌كۆنگره‌ی شه‌شی یه‌كگرتوودا له ساڵی 2012، به‌ویستی خۆی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو، ئێستا بڕیاریداوه خۆی كاندیدبكاته‌وه بۆ پۆستی ئه‌میندار كه ماوه‌ی چوار ساڵه لای محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری ئێستایه.
هادی عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌چێته كۆنگره‌وه‌و ئاماده‌یی تێدایه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ربه‌رپرسیارێتیه‌ك پێ بدرێت، ئه‌وه‌ی له‌تواناشیدا بێت ده‌یكات بۆ هاوكاریكردنی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین.
رونیشكرده‌وه "له‌ئێستاوه رایده‌گه‌یه‌نم پشتیوانی مامۆستا ئه‌كه‌م و له‌كۆنگره‌شدا ئاماده‌ی وه‌رگرتنی هه‌ربه‌رپرسیارێتیه‌كم كه‌پێم بسپێردرێت و دوای كۆنگره‌ش كاره‌كانم ده‌كه‌م".
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه له‌شوباتی 1994 ه‌وه دامه‌زراوه، له‌ماوه‌ی رابردوودا ته‌نها یه‌كجار ئه‌مینداری گۆڕیوه، ئه‌ویش له‌كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا بوو، له‌په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی 10 كورسیه‌و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ته‌نها سێ كورسی هه‌یه.
خه‌ندان
