چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش به‌رده‌وامن له ته‌قه‌كردن له ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو و به‌وهۆیه‌وه‌ش چه‌ند هاووڵاتییه‌ك برینداربوون. هه‌رچه‌نده ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك و هادی عامری فه‌رمانده‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندن كه ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتیانی كورد و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له ته‌قه‌كردن و چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دیكه به گوله‌ی ئه‌و چه‌كدارانه برینداربوونه. كه‌ناڵی كوردستان 24، له‌زاری په‌یامنێرێكیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه كه‌مێك پێش ئێستا له لایه‌ن چه‌كدارانی میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ته‌قه له سایلۆى خورماتوو كراوه و له دواى راگه‌یاندنى ئاگربه‌سته‌وه دوو هاووڵاتى بریندار بوونه.له ئێستادا هاووڵاتییانى كوردیى دانیشتووى خورماتوو له سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه له لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شده‌وه په‌لامارى ماڵه‌كانیان بدرێت. محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو بۆ(باسینوز) ڕایگه‌یاند كه تائێستا 25 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبی كوژراون و 37 چه‌كداریشیان برینداربوون‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند پێشمه‌رگه و هاووڵاتییه‌كی كورد شه‌هید بوونه. هاووڵاتیانی كوردی شارۆچكه‌كه كه به شێوه‌ى خۆبه‌خش چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و ده‌یانه‌وێت به‌رگرى له ناسنامه‌ى شاره‌كه‌یان بكه‌ن، رایانگه‌یاند، ئه‌وان نایانه‌وێت به‌و جۆره ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت له‌گه‌ڵ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و داواكارن چاره‌سه‌رى كۆتایى بۆ ئه‌و پرسه بدۆزرێته‌وه. به ده‌یان پێشمه‌رگه‌ى خۆبه‌خش له سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى خورماتوو كۆبوونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى.