دوای‌ ئاگربه‌ست هاوڵاتییه‌كی‌ كورد له‌ خورماتوو شه‌هید بوو

دوای‌ ئاگربه‌ست هاوڵاتییه‌كی‌ كورد له‌ خورماتوو شه‌هید بوو
شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی‌ خورماتوو راگه‌یاند: "ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی‌ یه‌كی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی‌ پشتیوان عادل بریندار كرا".

وتیشی‌: "پاش گه‌یاندنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ كه‌ركوك، ئه‌و هاوڵاتییه‌ شه‌هید بوو".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكر: "نازانرێت كێ‌ ته‌قه‌ی‌ له‌و هاوڵاتییه‌ كردووه‌" .

له‌نیوه‌ شه‌وی‌ رابردوودا شه‌ڕو پێكادان له‌نێوان هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان‌و چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیدا هه‌ڵگیرسا‌و تا پاشنێوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ درێژه‌ی‌ هه‌بوو و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ شه‌هیدبوون‌و ژماره‌یه‌ك حه‌شدی‌ شه‌عبیش كوژران، سه‌ره‌نجام ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ رێكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوولادا راگه‌یه‌ندرا.
Top