داعش لە تونێلێکەوە شوێنەوارەکانی مووسڵ بە قاچاخ دەبات

 داعش لە تونێلێکەوە شوێنەوارەکانی مووسڵ بە قاچاخ دەبات
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە لە ڕێگەی تونێلێکەوە، داعش کەلوپەلە شوێنەوارییەکانی مووسڵ دەباتە دەرەوە و دەیانفرۆشێ.

تایمز کە یەکەم ڕۆژنامەش بوو بەتاڵانبردنی شوێنەوارەکانی مووسڵی لەلایەن داعشەوە ئاشکرا کرد، سەرچاوەکەی چالاکێکی مەدەنییەکە ناوی بڵاو نەکراوەتەوە و شوێنی تونێلکەی بۆ دەستنیشان کردوون و دەڵێ، ئەو تونێلە دەکەوێتە خوار دیواری مووسڵ لە باشووری شارەکە و بە گردی تەوبە ناسراوە.

وەک سەرچاوەکەی تایمز باسی کردووە، داعش لەو تونێلەوە بە سەدان پارچە شوێنەوارییان بە تاڵان بردووە و لە بازاڕی رەش فرۆشتوویانە، کە تابلۆی نووسینی بزماری و کەلوپەلی سەردەمەکانی ئاشووری و سۆمەری و پاشاکانی مێژوو (سەنحاریب) و (سەرجۆنی دووەم) و (نەمروود)ی تێدایە کە زۆربەیان دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی حەوتەمی بەر لە زایین.








KDP
Top