كه‌لار.. ماوه‌ی دوو ڕۆژ دانیشتووانی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك و گوند بێ ئاو ده‌بن
له‌راگه‌یه‌ندراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لاردا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه(23-4-2016) وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه و تیادا هاتووه"هاووڵاتیانى شارى كه‌لار ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌مان له‌وه‌رزى هاوین و گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو، بۆئه‌وه‌ى له‌و وه‌رزه‌دا توشی گرفتى كه‌مئاوى نه‌بن و ئاسته‌نگ بۆ هاووڵاتیان درووست نه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان رۆژانى دوو شه‌ممه و سێشه‌ممه ده‌ستده‌كات به چاككردنى پاڵاوگه‌ى سه‌ره‌كى ئاوى كه‌لار له مله‌ى به‌رده‌سوور".
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هه‌ردوو گوندى به‌رلووت و به‌رده‌سورى كۆن و گه‌ڕه‌كه‌كانى (شێروانه،فه‌رمانبه‌ران، به‌رده‌سوور ، گازینۆ، سیروان،خانووه ته‌جاوزه‌كانى سه‌ر چه‌مى سیروان، بنگرد، شۆڕش، راپه‌ڕین، ناوچه‌ى پیشه‌سازى، به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كى شه‌هیدان) له‌و دوو رۆژه‌دا ئاویان پێ‌نادرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار داواشی له‌هاووڵاتیانى ئه‌و گوند و گه‌ڕه‌كانه كردووه كه رۆژانى پێشتر ئاوى پێویست پاشه‌كه‌وت بكه‌ن و له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو رۆژه‌شدا ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرن بۆئه‌وه‌ى دوچارى بێئاوى نه‌بنه‌وه.
