ھەولێر پاڵەوانی کوردستانە

ھەولێر پاڵەوانی کوردستانە
لە دوا یاری خولی نایابی فاست لینکی کوردستان , یانەی ھەولێر میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێری کرد ..


یانەی ھەولێر توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ...

ھەردوو گۆڵەکەی یانەی ھەولێر لە خولەکانی ٥١ و ٩١ لەلایەن یاریزان فەرحان شکور تۆمارکران و تاکە گۆڵەکەی یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش لە خولەکی ٧٩ تۆمارکرا ..

بەم سەرکەوتنە یانەی ھەولێر کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٩ خاڵ و بووە پاڵەوانی خولی نایابی فاست لینکی کوردستان ..
Top