وەزیری پەروەردە: نیوە مووچەکەی مامۆستایان له‌نزكترین كاتدا دابەش دەکرێت

وەزیری پەروەردە: نیوە مووچەکەی مامۆستایان له‌نزكترین كاتدا دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی، "هەر کاتێک حکوومەت پارەی هەبوو، ئەوا بەدڵنیاییەوە نیوە مووچەکەی مامۆستایان دابەش دەکات.


پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە گوتیشی، "مامۆستایان دڵنیا دەکەینەوە، کە ئەو نیوە مووچەیەیان نافەوتێت و پێیان دەدرێت هه‌روه‌كو، سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی ئەو بەلێنەیان بە مامۆستایان داوە".

پشتیوان سادق، لەبارەی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ گوتی، "ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین، کە باس لە دواخستنی تاقیکردنەوەکان دەکەن، بەڵکوو سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە کات و ساتی خۆیاندا بەڕێوە دەچن".

مانگی ئەیلولی ساڵی رابڕدوو، مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە نیو مووچەیان پێدرا، حكومه‌تیش بۆ‌ خەرجکردنی نیوە مووچەکەی دیکەی مامۆستایان دڵنیایی داوه‌.









ZNA
Top