كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو دیاریكرا
یه‌حیا نه‌وزه‌ر، كادری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و خوشكه‌زای سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "رۆژی 26\5\2016، دیاریكراوه بۆ به‌ستنی حه‌وته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان".
وتیشی: "سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری پێشوو، خۆی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كاندید ده‌كات".
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له 6/2/1994 دامه‌زراوه، له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می خۆیدا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه خۆی كاندید نه‌كرده‌وه.
یه‌حیا نه‌وزه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كگرتوو رێگری له ناوبراو ناكات بۆ خۆكاندید كردن له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
