"ئاسایشی رۆژئاوا رێگا نادات" بریندارانی قامیشلۆ بێنە ھەرێمی كوردستان
(شەوكەت بەربوھاری) بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور رایگەیاند: "شەوی رابردوو گەنجێك كە بە چەكی قەنناس لە رۆژئاوای كورستان بریندار كرابوو، دەیوست بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی لە رێگەی پێشابوورەوە بێتە باشووری كوردستان، بەڵام بە داخەوە ئاسایشی پەیەدە لە سێمالكا رێگایان نەدا بێتە ناو خاكی باشووری كوردستان".
گوتیشی: "دواتر كەسوكاری گەنجە بریندارەكە بە تەلەفۆن پەیوەندییان بە ئێمەوە كرد، ئێمەش پەیوەندیمان بە ئاسایشی پەیەدە لە سێمالكا كرد و پێمان گوتن، كەسێك ھەیە بەو ناوە بریندارە و رێگای بدەن، جاری دووەم دیسان پەیوەندیمان كردەوە، وەڵامیان نەداینەوە، لە سه‌عات 11 تا 2ی شەو ئەو بریندارە لە دەروازەی سێملكا بوو".
پاش روودانی شەڕ لەر نێوان ھێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و رژێمی سووریا لە قامیشلۆ، (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راسپارد، ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به هاناوه‌چوون و پێشوازییكردن له برینداران و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.
