هه‌ورامى: ئه‌و ئهقڵییهتهى ناوچه‌كه به‌رێوه ده‌بات نه‌گۆرێت له‌ناوبردنى داعش كۆتایى كێشه‌كان نابێت
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا پارتى فه‌رمانڕه‌واى رووسیا خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ربڕى كه خاوه‌ن ڕۆڵێكى تایبه‌ته له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه چه‌ندین پرسى گرنگیان تاوتوێكرد، (هێمن هه‌ورامى)ش سوپاسى ئه‌و جۆره پێشوازییه‌ى كرد و سڵاوى تایبه‌تى (سه‌رۆك بارزانى) گه‌یانده سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تى پارتى روسیای یه‌كگرتوو و دیدگا و ستراتیژیه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشى بۆ روونكردنه‌وه.
(هه‌ورامى) به‌ووردى باسى له بابه‌تى تیرۆر و قاره‌مانییه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كردوو كۆى چاره‌سه‌رییه‌كان و ههماههنگییهكانى خسته سه‌ر مێزى گفتوگۆكانیان بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه‌ى كه جیهانى سه‌رقاڵكردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه گه‌ڕ سیسته‌مى حكوومڕانى و ئه‌و ئهقڵییهتهى به‌رێوه‌ى ده‌بات له‌ناوچه‌كه نه‌گۆرێت له‌ناوبردنى داعش كۆتایى كێشه‌كان نابێت، پێویسته پێش داعش ئه‌و ئه‌قلییه‌ته له‌ناوبچێت كه ده‌رفه‌تى بۆ له‌دایك بوونى داعش خوڵقاند، داعش ئه‌م ئهقڵییهتهى ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت درووستى كرد، زۆر وارده له ئاینده‌شدا له بهرگوو شێوازێكى دیكه‌دا داعشێكى دیكه له‌دایك بێته‌وه، بۆیه ده‌بێت روسیا ڕۆڵ له نوێكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه بگێرێت.
به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى (هه‌ورامی) بابه‌تى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بوو، كه به‌ڕاشكاوانه باسى له ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان كردوو و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌م ئاینده‌یه نیشانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر پرسێكى نوێ بێته ئاراوه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى سوریا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى وتى، ئه‌وله‌وییه‌ت له‌ناوبردنى داعشه و هه‌رێمى كوردستان (سه‌رۆك بارزانى) بۆ پاراستنى رۆژئاواش هه‌وڵێكى زۆرى دیپلۆماسى و سه‌ربازى بۆ پاڵپشتى رۆژئاوا داوه و خۆشبه‌ختانه سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆیه تێڕوانینى ئێمه بۆ پرسى سوریاى دواى داعش ئه‌وه‌یه كه چ هێزیك و چ ده‌سته‌ڵاتێك ده‌توانێت دیموكراسییانه سوریا دروست بكاته‌وه و كوردان و خاكه‌كه‌شیان پارێزراو بێت و كوردانى ئه‌وێ ئازادبن له‌سه‌ر بڕیاردان له ئاینده‌ى خۆیان، ئێمه پاڵپشت ده‌بین بۆ ئه‌م سوریایهى كه باسمان كرد.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى روسیاى یه‌كگرتوو له‌لایى خۆیه‌وه به سه‌رسورمانه‌وه باسى له قاره‌مانییه‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردوو هاوڕایى خۆى بۆ قسه‌كانى (هه‌ورامى) درهبڕى و هیواى خواست بتوانن له ئاینده‌دا وه‌ها هه‌ماهه‌نگییه‌كیان هه‌بێت كه خزمه‌ت به ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى
KDP.info
