ئه‌مه‌ریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که له هه‌وڵێر به‌ڕێوه‌چوو، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی گرینگی پێشمه‌رگه له شه‌ری دژی تیرۆرستانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ناسراو به داعش، ڕاگه‌یاند.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوپاسی حکومه‌ت، کۆنگرێس و گه‌لی ئه‌مه‌ریکای کرد بۆ هاوکاریکردنی هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر، به تایبه‌تی بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ پێشکه‌شکردنی هاوکاری دارایی بۆ هێزی پێشمه‌رگه.
ئاماده‌کارییه‌كان بۆ ئازادکردنی شاری موسڵ یه‌كێک بوو له ته‌وه‌ره‌کانی گفتوگۆی نێوان کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریکا. هه‌روه‌ها هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێژی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا دوپات کرایه‌وه.
به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم، که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌کاله‌ت، فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزان ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و مەتیوس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك کاربه‌ده‌ست و ڕاوێژكاری سەربازیی ئەمەریكا به‌شدارییان له کۆبونه‌وه‌که‌دا کرد.
