"هەوڵی دەستكردنەوە بە دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەدرێت"
(د. تاریق گەردی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "هەوڵی بەردەوام لە نێوان لایەنەكاندا هەیە بۆ دەستكردنەوە بە دانیشتنەكانی پەرلەمان و، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆیش (فوئاد مەعسووم) سەرۆككۆماری عێراق، دەستپێشخەرییەك یاخود پێشنیازێكی پێشكەش كرد و ویستی گفتوگۆ لەگەل لایەن و كوتلە سیاسییەكاندا بكات بۆ دووبارە ڕاگەیاندنەوەی دانیشتنێكی لەناكاو".
(گەردی) گوتیشی: "دوێنێ (سەلیم جبووری) بە هەوڵی (سەعدوون دلێمی) وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق، چاوی كەوتووە بە (نووری مالیكی)، بەڵام تا ئێستایش دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ڕاینەگەیاندووە كە رۆژی سێشەممە دانیشتن هەیە یاخود نا".
KDP
