ئۆباما: کێشەی سووریا بە رێگەچارەی سیاسی چارەسەر دەبێت
باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی سەردانێکیدا بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایگەیاند، کە رووسیا دانی بەوەدا ناوە، کە شەڕ و کێشەی سووریا بە رێگەچارەی سەربازی چارەسەر نابێت.
باراک ئۆباما هەروەها رایگەیاندووە، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێویست دەکات لەگەڵ کەسانێک کۆببێتەوە، ”من وەک خۆم ناکۆکیم لەگەڵیان هەیە“، وەک ئاماژەیەک بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، کە وڵاتەکەی بووەتە لایەنێکی دیاری شەڕی ناوخۆیی سووریا.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە، شەڕی ناوخۆیی لە سوریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە، کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 300 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس.
باسنیوز
