گەشتی ئاسمانی نێوان ھەولێر و شارێكی دیكهی كوردی دەست پێدەكات
كەماڵ پەرھیزكار بەرێوەبەری گشتی فرۆكەخانەكانی پارێزگای ورمێ لە رۆژھەڵاتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی مێھر راگەیاند "كاردەكەین بۆ دەست پێكردنی گەشتی ئاسمانی راستەخۆی ورمێ-ھەولێر و لە ھەمانكاتدا ورمێ-ئامەد، ھەوڵدەدەین لە ئایندەیەكی نزیكدا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە."
پەرھیزكار ئاماژهی بهوهشكردو كه"ھەفتەی دوو رۆژ فرۆكەخانەی ورمێ گەشتی بۆ ئیستەنبوڵ ھەیە ھەر بۆیە پرۆژەی ورمێ-ھەولێر و ورمێ-ئامەد بە ھەمان شێوە دەخەینە بواری جێبەجێكردنەوە".
ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو ھێڵی ئاسمانی ھەولێر-ئامەد، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە كە لەماوەی ھەفتەیەكدا سێ گەشت لە ھەولێر بۆ ئامەد و سێ گەشت بە پێچەوانە ئەنجامدەدرێت، بە كەوتنەكاری گەشتی ئاسمانی ورمێ بۆ ھەولێر و ئامەد، كارئاسانی دەبێت بۆ ھاتووچۆكردنی ھاووڵاتیان لە نێوان باكوور و باشوور و رۆھەڵاتی كوردستان.
