فەرماندەیەکی ئەمه‌ریکایی: بەشێک لە ھاوکارییە داراییەکان بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ پێشمەرگە تەرخان دەکرێن

 فەرماندەیەکی ئەمه‌ریکایی: بەشێک لە ھاوکارییە داراییەکان بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ پێشمەرگە تەرخان دەکرێن
فەرماندەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژ بە داعش، ڕایگەیاند، بەشێک لەو ھاوکارییە داراییانەی کە بۆ پێشمەرگە تەرخان کران، بۆ دابینکردنی خۆراک بۆیان خه‌رج دەکرێت.

جەنەرال (سیان ماک فارلاند) فەرماندەیەکی ھێزەکانی ئەمه‌ریکا لە شەڕی دژ بە داعش، لە واشنتۆنەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەشێک لەو ھاوکارییە داراییانەی کە بۆ پێشمەرگە تەرخان کران، بۆ دابینکردنی خۆراک بۆیان خه‌رج دەکرێت.

جێی باسە لە سەردانیدا بۆ عێراق وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا (ئاشتون کارتەر)، تەرخانکردنی بودجەیەکی لەلایەن ئەمه‌ریکاوە بۆ هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی بەغدا ئەو پارەیە بەپێی پلانێک دەکرێ بە ھاوکاری بۆ پێشمەرگە.
Top