سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی دا، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم به‌ ڕووی بریندارانی قامیشلۆدا كراوه‌ بن

 سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی دا، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم به‌ ڕووی بریندارانی قامیشلۆدا كراوه‌ بن
(مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دا، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم له‌ ئاماده‌باشیدا بن بۆ وه‌رگرتنی برینداره‌كانی قامیشلۆ و، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ به‌هاناوه‌چوون و پێشوازیكردن له‌ برینداران و، ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان بیكه‌ن.

رۆژی هه‌ینی 22ـی 4ـی 2016، له‌سه‌ر فه‌رمانی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی رووداوه‌كانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ، كه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و پێشوازیكردن له‌ برینداران و، ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.
Top