وەزارەتی دارایی جەخت لەسەر نەبڕینی قەرزی پێشینەکانی لای فەرمانبەران دەکاتەوە
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ڕۆژی (2016/4/19) بە واژووی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە وەکالەت دەرکراوە و وێنەیەکی دەست (باس‌نیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، کە لێبڕینەکانی تایبەت بە (پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری و سندوقی نیشته‌جێبوون) له فه‌رمانبه‌ران ڕاگیراوه.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، كه لێبڕینه‌كانی تایبه‌ت به (خانه‌نشینی، باج و خه‌رجی بژێوی (نەفەقەی شەرعی) ده‌بڕدرێت، به مه‌رجێك ڕه‌چاوی ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وت بكرێت له لێبڕینی نەفەقەی شەرعی.
