ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه
ئه‌ندازیار حه‌مه تاهیر جه‌لال ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان راگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ ئاستی ئاو له به‌نداوی دوكان ( ٥٠٤,٦٤)مه‌تره له رووی ئاستی ده‌ریاوه، به‌راوردی ئه‌م رێژه‌یه‌ش به ساڵی پار، ١٤ مه‌تر به ستونی له ساڵی پار زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌بڕی ئاویش نزیكه‌ی ٣ ملیار مه‌تر سێجا ئاوی ده‌ریاچه‌كه له ساڵی پار زیاتره".
وتیشی:" هۆكاری زیادبوونی ئاوی ده‌ریاچه‌كه زۆری بارانی ئه‌م ساڵه كه ٧٩٥ملم باران باریوه و له كاتی چاكدا باریوه و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌فره‌شی له شاخه‌كان باریوه ئاستی ئاوه‌كه دانه‌به‌زاندووه".
ئاشكراشی كرد:" ئه‌م ساڵ به‌رنامه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاومان هه‌یه، ئه‌و بڕه ئاوه‌شی كه به‌ری ده‌ده‌ینه‌وه ده‌بێت بۆ كاره‌با و خواردنه‌وه بێت له‌كاتی بارینی بارانی زیاتردا ئێمه بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌مان زیاد ناكه‌ین تاوه‌كو ٣١ی مایس و له‌و به‌رواره به‌دواوه به‌رنامه‌ی هاوینه‌مان هه‌یه بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو . "
راشیگه‌یاند:" ساڵانه له دوو قۆناغدا ره‌نگی ئاوی ده‌ریاچه‌كه تێكده‌چێت ، جارێك له كاتی بارینی باران كه ره‌نگی سورد ده‌بێت به هۆی قوڕولیته‌وه، جارێكیش له‌كۆتایی وه‌رزی پایزدا ده‌بێت و به پێی پشكنینه‌كانی تاقیگه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیان نییه".
لای خۆیه‌وه دكتۆر هه‌ڵه‌ت ره‌شید، پسپۆری جوگرافیای سروشتی و مامۆستای زانكۆ راگه‌یاند:" زۆر بوونی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دووكان له‌م ساڵدا بۆ بارینی بارانی زۆر ده‌گڕێته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌چنه سه‌ر زێی بچوك و ده‌ریاچه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك شوێن نزیكه‌ی هه‌زار ملیم باران باریوه و به رێژه‌ی ١٠٠% ئاوه‌كه زیادی كردووه".
ئاشكراشی كرد"سودی ئه‌م زیادبوونه‌ی ئاوه‌كه ده‌بێته هۆی زیادبونی سامانی ماسی و به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با، به‌ڵام سودی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ساڵ ئاوی ده‌ریاچه‌كه له وه‌رزی پایزدا ره‌نگ و بۆنی نه‌گۆڕێت، چونكه له كۆتایی وه‌رزی پایزدا ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌كه ده‌گاته نزمترین ئاست و پیسكه‌ره‌كانی ده‌ریاچه‌كه( پاشاڕۆی ئاوه‌ڕۆی ماڵان و كارگه‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كانی پشده‌ر و بتوێن و قه‌ڵادزێ و رانیه و چوارقورنه و حاجی ئاوا و سه‌نگه‌سه‌ر و ژاراوه و ناوچه‌كانی قه‌ڵاچوالان و دۆڵی سماقولی ) كه تێكه‌ڵی ئاوی ده‌ریاچه‌كه ده‌بن له‌هه‌مان ئاستی خۆیاندان".
روونیشیكرده‌وه، بۆیه زۆری ئاوی ئه‌م ساڵ له ده‌ریاچه‌كه‌دا واده‌كات ره‌نگه‌كه‌ی نه‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر ئاوی ده‌ریاچه‌كه به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رنه‌درێته‌وه .
ئاوی به‌نداوی دوكان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك و قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و دوزخورماتوو،یه‌كێكیشه له سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی كاره‌بای نیشتیمانی.
