وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 45 ده‌رفه‌تی زه‌ماله‌ی خوێندنی له روسیا راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: بۆ ھه‌رکه‌سێک که ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ئاره‌زوی خوێندن له زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م تێبینیانه‌ی خواره‌وه ھه‌یه، داواکاری له ڕێگه‌ی فۆرمی ھاوپێج پێشکه‌ش به وه‌زاره‌ته‌که‌مان بکات:
یه‌که‌م/ تێبینیه گشتیه‌کان:
١. کاندیدانی سه‌رکه‌وتوو و یه‌ده‌گی زه‌ماله‌کانی وڵاتی (ھه‌نگاریا، چین، تورکیا و قوبرس) بۆ ئه‌م ساڵ، به ھیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن داواکاری بۆ ئه‌م زه‌ماله‌یه پێشکه‌ش بکه‌ن.
٢. خوێندکار و قوتابیانی به‌رنامه‌ی تواناسازی که ئێستا به‌رده‌وامن له خوێندن بۆیان نیه داواکاری پێشکه‌ش به‌م زه‌ماله‌یه بکه‌ن.
٣. ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی که ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان تێدا به‌دی ناکرێت، به‌ھه‌مان شێوه بۆیان نیه داواکاری پێشکه‌ش به‌م زه‌ماله‌یه بکه‌ن.
٤. له کاتی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی ھاوپێچ، زانیاری ناته‌واو و یان پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمه‌که به به‌ھایه‌ک که داواکراو نه‌بێت، به ھیچ شێوه‌یه‌ک پرۆسێس ناکرێت.
٥. داواکاری پێشکه‌شکردن بۆ زیاتر له به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌م زه‌ماله‌یه، ھیچ کامێک له داواکارییه‌کان پرۆسێس ناکرێت.
٦. ھه‌ر پێشکه‌ش کارێک، زیاتر له جارێک داواکاری پێشکه‌ش بکات، به‌ھه‌مان شێوه داواکارییه‌که‌ی پرۆسێس ناکرێت.
٧. دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشکه‌شکردن داواکاری ڕێکه‌وتی (٥/٥/٢٠١٦) ده‌بێت، ئاره‌زومه‌ندانی خوێندنی به‌کالۆریۆس، ماسته‌ر، دکتۆرا ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م فۆرمه‌وه داواکارییه‌کانی پێشکه‌ش بکه‌ن:
https://docs.google.com/forms/d/1rBy-Dnvp_dWvDStKq-qKbHzW7gHZ992mtlq0OEW6Ofc/viewform?c=0&w=1
* ھه‌ر به‌رێزێک که داواکاری پێشکه‌ش به‌م زه‌ماله‌یه ده‌کات و ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌ره‌وه له به‌رچاو نه‌گرێت، ئه‌وا جگه له پرۆسێس نه‌کردنی داواکاریه‌که‌ی، کاردانه‌وه‌ی یاسایشی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت.
یه‌که‌م/ مه‌رجه‌کان بۆ خوێندنی به‌کالۆریۆس: (٥) کورسی
١. ده‌بێت پێشکه‌شکار ھاوڵاتی ھه‌رێمی کوردستان بێت.
٢. ده‌بێت پێشکه‌شکار ده‌رچوی خوێندنی زانستی یان وێژه‌یی بێت.
٣. ته‌مه‌نی له ٢٥ سال زیاتر نه‌بێت.
٤.کاندیدی سه‌رکه‌وتوو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ته‌نھا مۆله‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌کان.
٥. کاندیدی سه‌رکه‌وتوو له‌لایه‌ن وڵاتی ڕوسیا مانگانه بڕی (٢٥٠) دۆلاری وه‌ک ده‌رماڵه‌ی مانگانه پێده‌درێت. ھه‌روه‌ھا کرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆی له زانکۆ بۆ دابین ده‌کرێت.
٦. کرێی فرۆکه و بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خودی قوتابی و خوێندکاره‌که.
Bachelor:
ژماره‌ی کورسی: ٥
بوار: Linguistic and Literature
دوه‌م/ مه‌رجه‌کان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر: (١٢) کورسی
١. ده‌بێت پێشکه‌شکار مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ر بێت له یه‌کێک له دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان
٢. پێشکه‌شکار ده‌بێت به لایه‌نی که‌م دوو ساڵ خزمه‌تی ھه‌بێت له پاش به‌ده‌ستھێنانی دوایین بڕوانامه.
٣. ده‌بێت کۆنمره‌ی به‌کالۆریۆسی له (٪٦٥) که‌متر نه‌بێت.
٤. ده‌بێت ته‌مه‌نی له (35) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
٥. کاندیدی سه‌رکه‌وتوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ته‌نھا مۆڵه‌تی خوێندندنی پێده‌درێت واتا به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌کان.
٦. کاندیدی سه‌رکه‌وتوو له لایه‌ن وڵاتی روسیا مانگانه بڕی (٢٥٠) دۆلاری وه‌ک ده‌رماڵه‌ی مانگانه پێده‌درێت، کرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆی له زانکۆ بۆ دابین ده‌کرێت.
٧. کرێی فڕۆکه و بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خودی قوتابی و خوێندکاره‌که.
Master degrees:
ژماره‌ی کورسی: ٢ – بوار: Political Science and Regional Studies
ژماره‌ی کورسی: ٢ – بوار: Mass Media
ژماره‌ی کورسی: ٢ – بوار: Service and Tourism
ژماره‌ی کورسی: ٢ – بوار: Education Science
ژماره‌ی کورسی: 4 – بوار: Linguistic and Literature
سێیه‌م/ مه‌رجه‌کان بۆ خوێندنی باڵا/دکتۆرا: (٢٨) کورسی
١. پێشکه‌شکار ده‌بێت مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ر بێت له دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان
٢. پێشکه‌شکار ده‌بێت به لایه‌نی که‌م دوو ساڵ خزمه‌تی ھه‌بێت له پاش به ده‌ستھێنانی دوایین بڕوانامه.
٣. ده‌بێت کۆ نمره‌ی ماسته‌ری له ٪٧٠ که‌متر نه‌بێت
٤. ده‌بێت ته‌مه‌نی له ٤٥ ساڵ زیاتر نه‌بێت
٥. کاندیدی سه‌رکه‌وتوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ته‌نھا مۆڵه‌تی خوێندنی پێده‌درێت واتا به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگیره‌کان.
٦. کاندیدی سه‌رکه‌وتوو له‌لایه‌ن وڵاتی ڕوسیا مانگانه بڕی (٢٥٠) دۆلار وه‌ک ده‌رماڵه‌ی مانگانه پێده‌درێت، ھه‌روه‌ھا کرێی خوێندن و به‌شی ناوخۆی له زانکۆ بۆ دابین ده‌کرێت.
٧. کرێی فرۆکه و بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی خودی قوتابی و خوێندکاره‌که.
ژماره‌ی کورسی: ٦ – بوار: Political Science and Regional Studies
ژماره‌ی کورسی: ٦ – بوار: Mass Media
ژماره‌ی کورسی: ٦ – بوار: Service and Tourism
ژماره‌ی کورسی: ٦ – بوار: Education Science
ژماره‌ی کورسی: ٤– بوار: Linguistic and Literature
