جێگری سه‌رۆک وه‌زیران: ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامبوونی هاوکارییه‌کانی بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاند
له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به ئاژانسه‌کانی ڕاگه‌یاندن که رۆژی پێنجشه‌ممه له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز تاڵه‌بانی و به‌ڕێز که‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌کاله‌ت، تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مه‌ریکا و هه‌ڵوێستی واشنتۆن به‌رامبه‌ر به دوا پێشهاته‌کانی هه‌رێم.
جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی که به شێوه‌یه‌کی گشتی چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان له واشنتۆن تاووتوێ کران که بریتین له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی رێکخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، قه‌یرانی دارایی و ئابووری له هه‌رێمی کوردستان، کێشه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا به ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕواننه هێزی پێشمه‌رگه که شه‌ڕی گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی تیرۆرستی له جیهاندا ده‌کات و به‌ڵێنیاندا که هاوکارییه سه‌ربازییه‌کان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت. جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌روه‌ها گوتی که واشنتۆن هه‌ڵوێستی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد به‌رز ده‌نرخێنن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی کورد نه‌بوو به به‌شێک له کێشه سیاسییه‌کانی ئه‌م دواییه له به‌غدا.
هه‌ر له کۆنفرانسه‌که‌دا، که هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم تیایدا ئاماده‌بوو، به‌ڕێز که‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌کاله‌ت ڕایگه‌یاند که شاندی هه‌رێم داوای هاوکاری دارایی و به‌رده‌وامبوونی هاوکاری سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه کردووه.
به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و سنجاری رایانگه‌یاند که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا پشتگیری خۆیان بۆ هه‌رێمی کوردستان دوپات کرده‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا حکومه‌تی هه‌رێم سوپاسی هاوکارییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
شایانی باسه شاندی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز تاڵه‌بانی به سه‌ردانێکی فه‌رمی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا گه‌یشته پایته‌ختی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ندین دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌داستان و دامه‌زراوه و ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامدا.
