سه‌رۆکی ھه‌رێم: فه‌رھه‌نگی گه‌لی کورد ڕێگه نادات ھزری توندڕۆیی و تیرۆر له‌ناو کوردستاندا پێ بگرێ
له دیداره‌که‌دا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌که و عێراق و سووریا و ھه‌روه‌ھا شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ھێزی پێشمه‌رگه و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئازادکردنی موسڵ خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسڕا باسی له بایه‌خی ھه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی دۆست کرد و ستاییشی قوربانیدان و ڕۆڵی ھێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی کوردستانی کرد له شه‌ڕی تیرۆریستان و ھه‌روه‌ھا پاراستنی پێکھاته‌کان و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له ھه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و ھزری توندڕۆیی کرا و سه‌رۆک بارزانی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که فه‌رھه‌نگی گه‌لی کوردستان فه‌رھه‌نگی لێبورده‌یی و ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و ڕێگه نادات به ھیچ شێوه‌یه‌ک ھزری توندڕۆیی و تیرۆر له‌ناو کوردستاندا پێ بگرێ و گه‌شه بکات.
ھه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی گوزه‌رانی ئاواره و په‌نابه‌ران ئاڵوگۆڕ کرا و باس له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا و ده‌ستوور و مه‌سه‌له‌ی شه‌راکه‌ت و مێژووی عێراق کرا و سه‌رۆک بارزانی بۆچوون و سیاسه‌تی ھه‌رێمی کوردستانی له‌باره‌ی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لی کوردستان و ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا بۆ شاندی میوان شی کرده‌وه.
