پەیامی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گوڵان:

پەیامی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گوڵان:

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 22 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵان .. پیرۆزبایەكی گەرم ئاراستەی یەكە یەكەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم .
سەری رێز و نەوازش بۆسەرجەم شەهیدانی كوردستان دادەنوێنین بەتایبەتی شەهیدانی رۆژنامەنووسی و هەروەها هەردوو خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری گوڵان شەهید فرانسۆ هەریری و شەهید شەوكەوت شێخ یەزدین.
هیوادارم گوڵان چۆن بە درێژایی میژووی خۆی رۆڵی لە كاروانی رۆژنامەنووسی ئازادی كوریدا دیار و بەرچاو بووە ، لەدەسپێكی ساڵی نوێی تەمەنیدا سەرەڕای ئەم قەیرانە ئابوورییە ، خەمخۆری تەواوكردنی پەیامە پیرۆزەكەی بێت.
گوڵان گەشەكردنێكی دیاری بەخۆیەوە بینیووە و سەنگێكی تایبەتی بۆ خۆی پەیدا كردووە و چۆتە قۆناخێكی نوێوەو بۆتە سەرچاوەیەكی باش بۆ زانیاری و بڵاوكردنەوەی رای جیاواز بەرز راگرتنی پرانسیپ و ئەخلاقی رۆژنامەنووسی و هەروەها كەسانی بەئەزموون و بیانی بۆی دەنووسن و دەوڵەمەندە بە لێكۆڵینەوە و دیمانە و راپۆرتی شیكاری.
هیوادارم هەر بەوشێوەیە گوڵان لە پێشكەوتن و خزمەتی پرۆژەی نەتەوەیی بەردەوام بێت .
لەكۆتاییدا دەستخۆشی لە سەرنووسەر و ستاڤی گوڵان دەكەم و هیوای سەلامەتی و ژیانێكی بەختەوەریان بۆ دەخوازم.


براتان
فازڵ ميرانى

Top