دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر هاوکاریی مەسیحییە ئاوارەکان دەکات

 دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر هاوکاریی مەسیحییە ئاوارەکان دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی بەسەر ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی مەسیحی دەکات.



بەپێی راگەیەندراوێک، دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایدەگەیەنێت، کەرۆژی پێنجشەممە 21ـی نیسانی 2016 لە کەمپی مام رەشان لە شاری شێخانی پارێزگای دهۆک، دەزگاکە شیری منداڵانی بەسەر 203 خێزانی منداڵداردا دابەشکرد.



بەپێی راگەیەندراوەکە، هەر ئەمڕۆ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلێکی خۆراکی بەسەر 90 خێزانی ئاوارەی مەسیحی لە گوندی بانەسوور لە شاری ئاکرێدا دابەش کرد، کە پێکهاتبوو لە (برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته‌، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، شه‌عریه، شیر، نۆك و سریلاك).



بەهۆی شەڕی تائیفی و هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعش، نزیکەی 1.8 میۆن هاووڵاتیی مەسیحی و موسڵمانی سوننە و شیعەی عێراق، ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون.










باسنیوز
Top