نەوزاد هادی: پلانی ستراتیژی هەولێر دەوڵەمەندە بە بیرۆکەی هەموو لایەک
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پلانی ستراتیژی هەولێر لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 20-4-2016 و لە قەڵای هەولێر، رایگەیاند: " مایەی خۆشحاڵی و سەرفرازیمانە لە ساڵانی رابردووی سەرکەوتووی ئەزموونی حکومڕانی کوردستان، پاڵپشت بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە چوارچێوەی پلان و پشتگیرییە داراییەکان، پایتەختی هەرێمی کوردستان گۆڕانی جۆری بەسەرداهات".
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "بە دڵنیاییەوە ئەم قەیرانانەی کە لە پێشمانە بە قارەمانییەتی پێشمەرگەکانمان و ئیرادەی بەهێزی ئەو میللەتە و بڕواو بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زاڵبوون بەسەر قەیراەکان و دووبارە دەستپێکردنەوەی قۆناخێکی نوێ لە ئاوەدانی و پێشخستنی کوردستان و پایتەختەکەی کە شایستە بە خەڵکی کوردستان بیت، بە بڕوایەکی بەهێزەوە هەنگاو دەنێین و لە بەرامبەر قەیرانەکان رادەوستینەوە".
