ئاسایش هۆشداریی دەداتە کەناڵەکانی راگەیاندن
تایەر عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلیمانی بە (باسنیوز)ی رایگەیاند، ھیچ کەناڵیکی ئاسمانی بۆی نییە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاربهێنێت و هەر فڕۆکەیە بە بێ مۆڵەتی ئاسایش بچێتە ئاسمان، دەخرێتە خوارەوە.
تایەر عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە یاسا قەدەغەکراوە و پێویستە هەر فڕۆکەیەک بەسەر ئاسمانی سلێمانیدا بفڕێت، ”مۆڵەتی ئاسایش و فڕۆکەخانەی سلێمانی هەبێت“.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی، کە نەویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە بڕیاریان بۆ هاتووە ”رێگە نەدەین بە هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و هەر فڕۆکەیەک لە ئاسمان ببینین، بیخەینە خوارەوە“، کە کەناڵەکانی راگەیاندن بۆ تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی ئاسمانی بەکاری دەهێنن.
