لەسەر فەرمانی بارزانی پێداچوونەوە بە مووچەی پلە تایبەتەکانی پێشمەرگە دەکرێت

 لەسەر فەرمانی بارزانی پێداچوونەوە بە مووچەی پلە تایبەتەکانی پێشمەرگە دەکرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان لە بارەی پێداچوونەوە بە مووچەی پلە تایبەتەکان لەناو وەزارەتی پێشمەرگە دەدات و بەپێی فەرمانەکە، هەرچی زیادەڕۆییەک لەم بوارەدا هەبێت، ڕابگیرێت.

سەرچاوەیەکی ناو وەزارەتی پێشمەرگەوە : مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی داوە، پێداچوونەوە بە مووچەی پلەتایبەتەکانی هێزی پێشمەرگە بکرێت و لەمبارەیەوە لێژنەیەک بۆ پێداچوونەوە و لادانی زیادەڕۆیی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێندراوە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی داهاتوو، لێژنەکە ڕاپۆرتی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی هەریمی کوردستان بکەن و فەرمانی کۆتایی لەمبارەیەوە بدرێت.

لەلایەن خۆیەوە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێکیدا بۆ (باسنیوز)، زانیارییەکانی ڕەت نەکردەوە و پشتڕاستیشی نەکردەوە، بەڵکو گوتی: “ئێمە خۆشمان وەک وەزارەت، چاکسازیمان دەست پێ کردووە و لێژنەمان داناوە، بۆ ئەوانەی لە ئەرکەکانیاندا خانەشین کراون و مووچەی پلە تایبەتیان هەیە، دەمانەوێت پێداچوونەوەیەکی تەواو بکەین”.
Top