جێگری کۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ردانی ھه‌رێمی کوردستان ده‌کات
به‌پێی به‌یاننامه‌ی کۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافی مرۆڤ که وێنه‌یه‌ی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر هاتووه، ئامانج له سه‌ردانه‌که‌یان بریتییه له ھه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌ستنیشان کردنی ئه‌و بوارانه‌ی که نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی کۆمیساری باڵا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی یونامی ده‌توانن ھاوکاری حکومه‌ت و ھاوڵاتییانی عیراق وھه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و باس له گیروگرفته‌کانی مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا بکه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌که، خاتوو که‌یت گیلمۆر له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا، به یاوه‌ری وه‌فدێکی نووسینگه‌ی کۆمیساری باڵای مافه‌کانی مرۆڤ، چاوی ده‌که‌وێت به گه‌وره به‌رپرسان و سه‌ردانی چه‌ند کامپێکی ئاواره ناوه‌خۆییه‌کان له پارێزگای دھۆک و ھه‌ولێر ده‌کات.
شوێن و کاتی سه‌ردانه‌که‌ی جێگری کۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ به‌م شێوه‌یه‌ه:
١- که‌مپی شاریا - دھۆک/ ٢٢ی نیسان ٢٠١٦/ کات: ١٠:٠٠به‌یانی
٢- که‌مپی دیبه‌گه - ھه‌ولێر/ ٢٣ی نیسان ٢٠١٦/ کات: ٠٩:٠٠ به‌یانی
ZNA
