گومان دکرێت جارێکی دیکه‌ داعش له ‌گوێڕ چه‌کی کیمیاوی به‌کارھێنابێت

گومان دکرێت جارێکی دیکه‌ داعش له ‌گوێڕ چه‌کی کیمیاوی به‌کارھێنابێت
جارێکی دیکه‌ له میحوه‌ری گوێڕ تیرۆرستانی داعش چه‌ند گوللـه ھاونێکیان ئاراسته‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ کرد به‌وھۆیه‌وه‌ ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ تێکچووه‌ و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.

گومان ده‌کرێت چه‌کی کیمیاویی تێدا به‌کارھێنابێت.

فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ له میحوه‌ری گوێڕ "قادر قادر" راگه‌یاند: "تیرۆرستانی داعش چه‌ند گوللـه ھاونێکیان ئاراسته‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ کردووه‌ له ‌ناوچه‌ی "ئه‌بوشیته‌"، به‌وھۆیه‌وه‌ ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ تێکچووه‌ و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشانه کراون و چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌نگه‌ره‌کانیان.

قادر قادر گوتیشی، گومانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت داعش چه‌کی کیمیاوی به‌کارھێنابێت و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌وکاره‌ ده‌ستی پێکردووه‌.







له زاگرۆس
Top