داعش خەردەلی بە کار هێناوەتەوە.. هاوپەیمانان لێی دەکۆڵنەوە
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر(جەمال مورتکە) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "هاوەنەکانی داعش بەر گوێڕ و ھەندێکیشی ئاراستەی ناوچەی ئەبوشیت و گامێش تەپە و ئەو ناوچانە کراون، بۆنێک لە پاشماوەی گولـلەکانەوە دێ کە گومان دەکرێت چەکی کیمیاوی تێدا بێت.
(جەمال مورتکە) گوتیشی، ھێزەکانی ھاوپەیمانان لێکۆڵینەوەیان لەو گولـلە ھاوەنانە دەست پێ کردووە و، ھەرکاتێک لێکۆڵینەوە تەواو بوو، ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بە هۆی ئەو بۆردوومانەی داعشانەوە چوار پێشمەرگە بریندار بوون و، بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکی پسپۆڕ بێ وەک ئەوەی قسەی بۆ مێدیاکان کردووە، ئەو ماددەیەی لە لەنێو گولـلەهاوەنەکاندا بووە و دژ بە پێشمەرگە بە کار هێنراوە، گازی خەردەل بووە.
له KDP
