پیرۆزبایینامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنی (چوارشەممە سۆر)ی ئێزیدیان
ئەو بۆنەیە لەکاتێکدا لە ئێوە پیرۆز دەکەین، کە گەلەکەمان بە گشت پێکھاتەوچین و توێژەکانیەوە دووچاری شەڕێکی دڕندانەی تیرۆریستان بوونەتەوە، بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموومانە بەیەک دەنگ و دەست و برایانە و دڵسۆزانە بەرگری لە خاک و زێدو نیشتیمانەکەمان و ئەو دەسکەوتانەی بە خوێن و قوربانییەکانمان ھاتوونەتە دی، بکەین.
بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە سۆزوپاڵپشتی و پشتیوانی تەواو و بەردەوامی ماددی و مەعنەوی پارتیمان و سەرۆک مەسعود بارزانی دووپات دەکەینەوە بۆ بەدیھێنانی گشت مافەکانتان و پاراستنی کوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و دوایی ھاتنی مەینەتیەکانی دەربەدەریوماڵوێرانی و سەرگەردانی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ شوێنەکانی دیکەی دەڤەرەکەتان و ئاوەدانکردنەوەیان، ھەروەھا زیاتر برەودان بە گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوە ژیان لە ھەرێمدا...
جارێکی دیکە جەژنتان پیرۆز بێت و ئومێدی بەختەوەری و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩/٤/٢٠١٦
