سەرۆك بارزانی پێشمه‌رگه راده‌سپێرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ خورماتوو
دوێنی 17 ی مانگ یه‌كشه‌مه چینوتوێژه‌كانی قه‌زای خورماتو جگه له توركمانه‌كانی قه‌زاكه به سه‌رپه‌رشتی قایمقامی قه‌زای خورماتوو سه‌ردانی مه‌سعود بارزانیان كرد له پیرمام، به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی وه‌فده‌كه‌ی خورماتوو ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌یان گه‌یاندنی داواكاری دانیشتوانی قه‌زاكه بوه به بارزانی.
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه : ئێمه دوو داواكاری گرنگ و به‌په‌له‌مان له بارزانی هه‌بوو ئه‌ویش به‌هێزكردنی ئاسایشی خورماتووو له‌گه‌ڵ دابینكردنی هێزیكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی قه‌زاكه یان هه‌نارده‌كردنی هێزێكی تایبه‌ت.
وتیشی وه‌ڵامی بارزانی ئه‌وه‌بوو كه ده‌بێت ئاسایش‌و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌زاكه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا‌و ده‌بێت ئه‌و دوو داواكارییه جێبه‌جێبكرێت ، بۆ ئه‌و پرسه "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگ و یه‌كه‌كانی 70 و 80 داده‌نیشم بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی قه‌زاكه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ قه‌زاكه بكه‌ین".
وتیشی بارزانی به وردی باسی خورماتووی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خورماتوو ده‌روازه‌ی كوردستانه، ده‌بێت مه‌ترسی له‌سه‌ر خورماتوو نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر خورماتوو ببێت مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان.
بارزانی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كردوه‌و به ئاماده‌بوانی وتووه ئه‌زمونی حوكومڕانی عێراق پێشتر و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییش ده‌ریخستوه كه باشتره هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت و ببینه دراوسێی عێراق، خورماتوش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌بێت .
وتیشی بارزانی ڕه‌خنه‌ی له عه‌قڵێتی حوكومڕانی عێراق گرتووه كه جیاوازه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی شاره‌كان و به‌وه ناوی برد له‌گه‌ڵ پێكهاته جیاوازه‌كانی شاره‌كاندا یه‌كناگرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌شێك له هۆكاری ناسه‌قامگیری عێراقه.
سه‌باره‌ت به حوكومڕانی كورد له ناوچه‌كه‌دا بارزانی به ئاماده‌بوانی وتووه ده‌بێت كورد به‌رنامه‌یه‌كی پێكه‌وه ژیانی بۆ ئه‌و ناوچانه هه‌بێت به شێوه‌یه‌ك مافی پێكهاته‌و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی تێدا پارێزراوبێت .
له كۆتایی ساڵی ڕابردووه‌وه په‌یوه‌ندی دانیشتوانی كورد و توركمانی قه‌زای خورماتو به دۆخێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت،چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن و ته‌قه‌كردن له و ماوه‌یه‌دا له نێوان ئه‌و دوو پێكهاته‌یه‌دا روویداوه، له ئێستادا به‌هۆی دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكرێتیه‌وه له‌لایه‌ن توركمانی قه‌زاكه‌وه، خورماتوو بووه به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه‌و به‌شه‌كه‌ی تریان به‌ده‌ست توركمانه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌كۆبونه‌وه‌ی چین وتوێژه‌كانی قه‌زای دووز خورماتوودا له‌گه‌ڵ بارزانی دا باسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو پێكهاته‌سه‌ره‌كیه‌ی قه‌زاكه نه‌كراوه و به وته‌ی به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی ئه‌وه ئه‌ركی لایه‌نه سیاسیه‌كان و دانیشتوانی قه‌زاكه‌یه به‌رهه‌دوولایه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ئاسایی بكه‌نه‌وه.
وتیشی قایمقامی قه‌زاكه داوای له بارزانی كرد كه نوسینگه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له قه‌زاكه‌دا بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌بێت له‌نێوان ئیداره‌ی قه‌زاكه‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا، به‌ڵام بارزانی وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی قه‌زاكه ئه‌وله‌ویه‌ته، هه‌ركات ئه‌وه‌كرا شته‌كانی تر ئاسانتر ده‌بێن.
