سنونێ و چیای شنگال، هۆڵێک و بنكەیەکی ته‌ندروستیی لێ دادەمەزرێت
(د. نزار عیسمه‌ت) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا، بەڕێوەبەرایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگای دهۆك و، ته‌ندروستیی نه‌ینه‌وا لێكتێگهیشتننامەیەکیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (waha)ـدا واژۆ كردووە و، بەو گوێرەیە، ئەو ڕێكخراوه لە شارەدێی سنونێدا زایشگایەک دادەمەزرێنێت و، لە چیای شنگالیشدا بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی دەخات (دروست دەکات)؛ خزمەتێکی چاکە بە خەڵکی دەڤەرەکە، بە تایبه‌تی منداڵان و دایكان."
(د. نزار عیسمه‌ت) گوتیشی: "به‌رده‌وام پێداویستی و یارمه‌تی و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی بۆ خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی سەر چیای شنگال دابین دەکەین؛ حكومه‌تی عێراق تا ئێستا هیچ خزمه‌تێكی وا به‌رچاوی پێشكه‌شی ناوچه ئازادكراوه‌كان نه‌كردووە."
