ناوى سه‌رۆكى دانیشتنى په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێ
ئەمڕۆ سێشەممە (19.4.2016) فه‌رهاد قادر، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه راگه‌یاند: "بڕیاره دانیشتنه‌كه ده‌ستپێبكات و موحسن دلێمى سه‌رۆكایه‌تى بكات، چونكه هه‌ردوو به‌ره‌كه رازین به‌و كه‌سه ببێته سه‌رۆكى دانیشتنه‌كه".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌چنه دانیشتنهكهوهو پابه‌ندى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراقن كه داواى دانیشتنێكى به‌په‌له‌ى كردووه و تیایدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، گووتیشی :" ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین و بزانین دانیشتنه‌كه به چى ئاقارێكدا ده‌ڕوات ئه‌وكات بۆچوونى خۆمان ده‌ده‌ین، گه‌ر له خاڵه‌كانى نێو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه لابدات، رازى نابن".
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانی عێراق راى گه‌یاند، كه خۆى و دوو جێگره‌كه‌ى ناتوانن دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ببه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕێن كه‌سێكى دیكه بكرێته سه‌رۆكى دانیشتنه‌كه.
له میدیا عێراقییهكانیشدا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن كورده‌وه، موحسن سه‌عدون، له فراكسیۆنى پارتى كاندید ده‌كرێت بۆ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه پشكى كورده، به‌ڵام فه‌رهاد قادر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه و گووتى :" تائێستا كاندید دیاری نه‌كراوه و مه‌رج نییه له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا ده‌سته‌ى نوێی سه‌رۆكایه‌تى دیارى بكرێت".
له باس‌نیوز
