دانیشتنی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە
بڕیاربوو رۆژی سێشەممە 19ـی نیسانی 2016، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێک سازبکا و پەرلەمانتارە مانگرتووەکانیش بەشداریی بکەن، بەلام دانیشتنەکە هەڵوەشایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان، کە پەرلەمانتارە مانگرتووەکان داوای لەسەرکار لادانی خۆی و جێگرەکانی دەکەن، لە شوێنی پەرلەمانتاران دانیشتبوو.
هەروەک پلان دانرابوو، بڕیاربوو لە دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممە، کە پەرلەمانتارە مانگرتووەکان بەهۆی رازی نەبوونیان بە سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنەکە لەلایەن سەعدون دلێمی، پەلەمانتاری سوننە، پەکیان خست، تاوتوێی لەسەرکار لادانی سەلیم جبووری بکرێت.
بەهۆی دەنگنەدان لەسەر لیستی ”کابینە تەکنۆکرات“ـەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژمارەیەک پەرلەمانتار، کە سەر بە رەوتی سەدر و حزبی دەعون، مانگرتنیان راگەیاند و لە نێو خۆیاندا بڕیاریان لەسەر لەکار لادانی سەلیم جبووری و جێگرەکانی دا.
له باسنيوز
