خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر وەزارەتەکەی حوسێن شەهرستانی
ئەمڕۆ دووشەممە 18\4\2016، ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “خەڵکێکی زۆر چوونەتە سەر وەزارەتەکانی (داد، نیشتەجێبوون، ڕۆشنبیری، دەرەوە، کارەبا و خوێندنی باڵا) و سەرجەم ئەو وەزارەتانەیان گەمارۆ داوە”. گوتیشی: “سبەی مۆڵەتەکەی موقتەدا سەدر بۆ حکوومەت کۆتایی دێت، بۆیە داوای لە خۆپیشاندان کردووە، بچنە بەردەم وەزارەتەکان تا ئەو کاتەی وەزیرەکان دەست لەکار بکێشێنەوە، ئەویش داوای لە وەزیرەکانی لیستەکەی کردووە کە دەست لەکار بکێشنەوە، تا ئەو کاتەی حکوومەتی تەکنۆکرات ئاشکرا دەکرێت”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە، فەرمانبەرەکانی بکاتە دەرەوە تا مەترسی لەسەر ژیانیان نەبێت، ئێستاش خەڵک بەرەو وەزارەتەکانی دیکە دەڕوات و مەترسی دەکرێت، هەموو وەزارەتەکان بگرێتەوە. گوتیشی: “یڕیارە سبەی سەرجەم پەرلەمانتاران بچنە ناو کۆبوونەوەکی پەرلەمانی عێراقەوە".
له باسنیوز
