چاک ھێگڵ: پەیوەندیی ئەمهریکا و سعوودیا بنەڕەتییە بۆ ئاشتیی ناوچەکە
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت، (چاک ھاێگڵ) وەزیری پێشووتری بەرگریی ئەمهریکا ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان واشنتۆن و ڕیاز بنەڕەتییە بۆ سەقامگیریی ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
(ھاێگڵ) وێڕای داکۆکی لەسەر گرینگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات، باسی لە بارودۆخی سیاسی لە عێراق کرد و لەو ڕووەوە، (نووری مالیکی) سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی بەوە تۆمەتبار کرد، کە دەستی ھەیە لەو بارودۆخەی کە ئێستا لە عێراق ڕوو دەدات.
