له چوارچێوهی چاكسازییهكانی سهرۆكی ههرێم چهند كهسێكی تر دهستگیركران
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ بە رووداوی راگەیاندوه، بە فەرمانی دادوەری دەستەی نەزاهە و لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەنێو حكومەت، بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی وەزارەتی ناوخۆ، دەرچووە.
ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی "ئەو کەسانەی دەستگیركراون بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی تێدایە، كە بە گەندەڵی و بەهەدەردانی ئەو پارەیە تۆمەتبارن بۆ خێزانە ئاوارەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو، ئێستا بە فەرمانی دادگا و بەکەفالەت ئازدکراون تاوەکو رۆژی دادگایی کردنیان".
بەپێی بڕیاری دادوەری دەستەی نەزاهە، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی لە كارەكەی دووخراوەتەوە و ناتوانێت بچێتەوە سەر كارەكەی تاوەكو ئەو كاتەی دۆسیەكەی لە دادگا یەكلایی نەبێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێك پێش ئێستا سەرۆكی بانكی ناوەندی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك بەڕێوەبەری بانكی حكومی دیكە لەگەڵ چەندین فەرمانبەر بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كران.
