ڕوحانی بۆ داود ئۆغڵو: داعش و پەكەكە و لقەكانی لە ئێران و توركیا، دوژمنی هاوبەشن
ڕۆژنامەی وەتەن و سەرچاوەكانی دیكەی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە لە دیدارێكی نێوان حەسەن ڕۆحانی سەرۆككۆماری ئێران و ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆكوەزیرانی توركیا، گرنگیی هاوكاریی ئابووریی توركیا و ئێران بەتایبەت دوای سووككردنی سزا ئابوورییەكانی سەر تاران جەختی لەسەر كرایەوە.
لەو دیدارەدا كە لە ئەستەنبوڵ و دوور لە چاوی میدیاكان بەڕێوەچوو، وێڕای دووپاتكردنەوەی سەرۆكوەزیرانی توركیا لەسەر بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و هەروەها پەكەكە و لقەكانی ئەو حزبە لە ناوخۆی توركیا و ئێران دوژمنی هاوبەشی تاران و ئەنقەرەن.
له KDP
