جێگری سەرۆک کۆماری ئێران: پابەندی بەرزکردنەوەی نرخی نەوتین

 جێگری سەرۆک کۆماری ئێران: پابەندی بەرزکردنەوەی نرخی نەوتین
جێگری سەرۆککۆماری ئێران، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان ڕاگەیاند.

ئیسحاق جەھانگیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە تاران لەگەڵ جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا، ڕایگەیاند ئێران پابەند دەبێت بە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.
جەهانگیری وتیشی ئێران ئەگەر لە کۆبوونەوەی دۆحەش بەشدار نەبێت، پشتیوانی لە وڵاتانی بەرھەمهێنەری نەوت دەکات لەپێناو بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، جێگری سەرۆککۆماری ئێران دووپاتی کردووەتەوە، ئێران هەتا گەڕاندنەوەی بەشی خۆی لە بازاڕەکاندا بۆ قۆناغی بەرلە سزا ئابوورییەکان، بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمی نەوتیی خۆی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پاڵپشتیی هەر هەوڵێك دەکات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان.







له KDP
Top