پاش هەڕەشەی موقتەدا سەدر، خۆپیشاندەران دەوری وەزراتەکانیان گرتووە
سەرچاوەی ئەمنی لە بەغدا بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، سەدان کەس لە خۆپیشاندەرە ناڕازییەکان، باڵاخانەی وەزارەتی داد و دەرەوە لە ناوچەی ساڵحییە و، وەارەتی ڕۆشنبیری لە شەقامی حیفا، هەروەها وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگەوبانی لە انوچەی عەللاوی گەمارۆ داوە، ئەوان داوا دەکەن وەزیرەکان دەست لە کار بکێشنەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، پاسەوانی وەزارەتەکانیش دەرگاکانیان داخستوون و ڕێ نادەن فەرمانبەران بچنە دەرەوەی باڵاخانەکانەوە. ئاماژەیشیان داوە، وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە شوێنی کاری خۆیان نین.
خۆپیشاندەران درووشمی، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکان و دژ بە دابەشکاریی حزبییان بەرز کردووەتەوە. کۆپتەری حکوومەتیش لە ئاسمانەوە چاودێریی جموجۆڵی خۆپیشاندەران دەکات.
(موقتەدا سەدر) داوای کردبوو، وەزیرەکان دەستبەجێ دەست لە کار بکێشنەوە، تەنیا ٤٠ ڕۆژیشی وەک وادە بۆ (حەیدەر عەبادی) دیاری کردووە تا وەک ئەو دەڵێ، ئاراستەی پرۆسەی سیاسیی عێراق ڕاست بکاتەوە؛ داوایشی کردبوو کە، پشتیوانیی شیعە نەقۆزێتەوە و ڕێککەوتنێک لەگەڵ کوتلە سیاسییەکاندا واژۆ نەکات کە پێچەوانەی ڕای گەل بێ، ئەگەرنا بابەتەکە دەکەوێتە دەست گەلەوە.
له KDP
