كوتله كوردییه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند
دوای كۆبونه‌وه‌كه كوتله كوردییه‌كان له‌راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی هه‌ر پۆستێك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پۆسته‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشیان كرده‌وه، بایكۆتی هه‌ر پڕۆسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه پێچه‌وانه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێت.
خه‌سرۆ گۆران سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "قبوڵ ناكه‌ین هیچ لایه‌نێك خۆی بكاته به‌دیلی ئه‌و پێنج لایه‌نه‌ی كه نوێنه‌رانی كورد ده‌كه‌ن".
وتیشی "ئێمه لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك ناكه‌ی نه په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان نه ئه‌وانی دیكه، له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا له دانوستانداین".
فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێستن ئه‌وه‌ی ده‌وترێت و ده‌گوزه‌رێت ده‌بێت به‌ڕێكاری یاسایی چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش بكرێت ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه بكرێت.
هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ چاكسازی نیشانداوه، به‌ڵام ده‌ڵێن چاكسازی رێكاری خۆی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی تاڤگه ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی مانگرتووه‌وه، هۆشیار عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند "ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه ته‌عبیر له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، نه ته‌عبیر له فراكسیۆنی گۆڕان ده‌كات".
له خه‌ندان
