قوباد تاڵه‌بانی: مانگانه پێویستمان بە 100 ملیۆن دۆلاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوی كردووەتەوە كە دەڵێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه پێویستی بە 100 ملیۆن دۆلاره بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی.
تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ، هیچ گرفتێكمان نیه له‌گه‌ل دانانی ھەر مه‌رجێك كه له پێناو یارمه‌تی دانمان دابندرێت و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكامان له‌و پێداویستیه داراییانه ئاگادار كردووەته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی یه‌كی ئه‌م ساڵه‌وه سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاندووه.
K24
