باڵیۆزی بەریتانیا لە یادی ئەنفال: نابێ وەحشیگەریی سەدام حوسێن لەدژی کورد لەیاد بکرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤\٤\٢٠١٦، فرانک بەیکەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ساڵیادی ئەنفال بڵاو کردەوە کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەمڕۆ بە فەرمی ساڵیادی کوشتنی وەحشیگەرانەی بە کۆمەلی دەیان ھەزار کوردی بێتاوانی عێراقە لە قوربانیانی ھەلمەتی ئەنفال“. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ھەفتەی ڕابردوو لە میانی سەردانی کردنی بۆ مۆنۆمێنتی شەھیدان لەگەڵ ”دۆستی دێرینم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان“، یادەوەریی ئەو ”دێۆوەزمەیە“ی ھاتووەتەوە بیر.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوا دەکات: ”وەحشیگەریی سەدام حوسێن لە دژی کوردانی عیراق نابێت ھەرگیز لە یاد بکرێت. ھەوڵێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو، بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگاکان کە پاشماوەی ئەم دێوەزمەیە لە نێو خێزانەکاندا ھەر ماوە“.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە بەریتانیا لەگەڵ ڕزگاربووانی ئەم مەینەتە و “ئەوانەی کە ئازیزانیان لەدەست داوە”، دەوەستێت، بۆ یەکگرتن بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشتر بۆ ھەمووان.
باسنيوز
