سەرۆکی ئێران لەبەردەم پرسیاردایە

سەرۆکی ئێران لەبەردەم پرسیاردایە
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر لەسێدارەدانی مێرمنداڵان لە ئێران، بڵاوی کردەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران لەبەر پرسیار و لێکۆڵینەوەی دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدایە. دوای بڵاوبوونەوەی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەڵەتیی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان هات کە ڕایگەیاندبوو "پرسی لەسێدرەدانی مێرمنداڵان لە ئێران زۆر مەترسیدارە".

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش لە مانگی کانوونی دووەمدا، دەرگای لە بەردەم خەڵکی ئێراندا کردەوە لە میدیای کۆمەڵایەتیدا ڕەخنە لە ڕۆحانی سەرۆکی ئێران بگرن کە کاری بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانی مێرمنداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ نەکردووە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بوە دەکات بە سەدان حاڵەتی لەسێدارەدانی مێرمنداڵان لە ئێران ئەنجام دراوە و نمونەکانی باس کردووە، لە کاتێکدا ئێران ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی مافەکانی منداڵی واژۆ کردووە کە ڕێگرە لەبەردەم لە سێدارەدانی کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ئێستادا 160 مێرمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ ناویان لە ڕیزی لەسێدارەداندا تۆمار کراوە و ڕۆژانە ژمارەیەکیان لێ لەسێدارە دەدرێت.








له KDP
Top