خێریت بورژوا: سەردانەکەم بۆ هەرێم، یەکێک لە سەردانە ھەرە سەرکەوتووەکانم بوو لە ژیانی سیاسیمدا

خێریت بورژوا: سەردانەکەم بۆ هەرێم، یەکێک لە سەردانە ھەرە سەرکەوتووەکانم بوو لە ژیانی سیاسیمدا
سیاسەتمەداری ئەوروپی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا، دوای سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان لەبەردەم پەرلەمانی ھەرێمەکەی، ئەو سەردانەی بۆ ھەرێمی کوردستان بە گرنگ دانا لە ژیانی سیاسیی خۆیدا.

بورژوا ھەفتەی رابردوو سەردانی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دیداری کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕێ.
بەپێی سەرچاوەیەکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو وڵاتە، دوای گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا، دوێنێ لەبەردەم پەرلەمانی ھەرێمەکەی، باسی لە وردەکاریی دیداری خۆی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم کرد و سەردانەکەی بۆ کوردستان بە یەکێک لە گرنگترین سەردانەکانی دانا لە ژیانی سیاسیی خۆیدا.








KDP
Top