دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت

 	 دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوە دەچێت
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی زەرد رایدەگەیێنێت، لەسەر داوای ژمارەیەك پەرلەمانتار، بڕیارە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت.


(شیرین عەبدولڕەحمان دینۆ)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە، 61 پەرلەمانتاری عێراق داوایان لەسەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد تا دانیشتنی نائاسایی بەڕێوە بچێت، بۆیە سەرۆكی پەرلەمانیش ڕەزامەندیی نیشان دا و، بڕیارە سەعات 1ـی پاشنیوەڕۆ دانیشتنە نائاساییەكە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەو مەرجەی كە رێژەی یاسایی تەواو بێت".

(دینۆ) گوتیشی: "مانگرتووەكانی بەغدا، لە دانیشتنەكەدا بڕیارە داواكانی خۆیان پێشكەش بكەن كە ژمارەیەك داواكاری لە خۆ دەگرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەیشی خستە ڕوو: "تا ئێستا وەكو فراكسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری بەشداریكردنمان نەداوە لەم دانیشتنە نائاساییەی كە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت".‌







له KDP
Top