لەسەر سازشکردنی نهێنی لەگەڵ ئێران، کۆنگریسی ئەمهریکا داوای لێکۆڵینەوە لە ئۆباما دەکات
ڕۆژنامەی ''ۆرد تریبوون''ی ئەمهریکایی بڵاوی کردەوە، کۆنگریسی ئەمهریکا بە نیازی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیە لە (باراک) ئۆباما سەرۆکی ئەمهریکا لەسەر سازشکردنی نهێنی لەگەڵ ئێران، لەبارەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە.
(ئادەم زوبین) بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمهریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەندەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ڕێگە بە ئێران نادات، مامەڵە بە دۆلارەوە بکات.
بەپێی لێدوانی بەشێك لە ئەندامانی کۆنگریس لە کۆماری و دیموکراتییەکان، (باراك ئۆباما) بە نهێنێ ھەوڵی داوە مەرجەکانی ئێران بۆ بەکارھێنانی دۆلار و مامەڵەپێکردنی سووک بکات، کە دەبێتە ھۆی بووژانەوەی ئابووریی ئێران.
کۆنگریس ئەو دۆسیەیە دەکاتەوە و پێویست دەکات کە (سەرۆک ئۆباما) و (جۆن کێری) و بەشیکی دیکە لە بەرپرسانی دەوڵەت، لە بەردەم کۆنگریس وەڵامدەر بن.
له KDP
