بەرپرسی ھەواڵگریی ئەڵمانیا: بارودۆخی ئاسایش لە ئەڵمانیا مەترسیدارە
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (دای ڤاڵت)، (ھانز جۆرج ماسن) سەرۆکی دەزگای ناوەندیی ھەواڵگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەھۆی گەڕانەوەی سەدان تیرۆریستی ڕاھێنراو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەڵمانیا، بارودۆخی ئاسایش لە وڵات لە مەترسیدایە.
(ماسن) ھۆشداریی دا بەرانبەر بارودۆخی ئاسایش لە ئەڵمانیا و گوتی "بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی دوو سێ ساڵی ڕابردوودا 800 ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەڵمانیاوە چوونەتە نێو ڕیزەکانی داعشهوه لە باکووری عێراق و سووریا و، لەوێ ڕاھێنانیان کردووە و بەشداریی شەڕەکانی داعشیان کردووە، لەو ژمارەیە 150 کەسیان گەڕاونەتەوە کە 70%یان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و خۆکوژیی ڕاھێنراون".
ئەوەشی بۆ سەرچاوەکە ئاشکرا کرد، کە دەزگا ئەمنییەکانی ئەڵمانیا فەرمانی دەستگیرکردنی 76 گومانلێکراویان دەرکردووە.
شایانی باسە، لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئەڵمانیا دوای بڵابوونەوەی ڤیدیۆیەکی داعش ھات، کە ھەڕەشەی زیاتر لە پایتەختەکانی ئەورووپا دەکات.
